May 22, 2023 05:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق

فڕۆکەشەرکەرەکانی سوپای تورکیا جارێکی دیکە باکووری عێراقیان بۆردومان کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بە بیانووی شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) هێرشیان کردە سەر ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی قوربانییە شیمانەییەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەبووەتەوە.

ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)ی خستووەتە نێو لیستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق لە کاتێکدایە کە بەغدا گەلێک جار ئەو هێرشانەی بە نموونەی داگیرکاریی تورکیا زانیوەو شەرمەزاری کردووە. لە ئێستادا زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سوریاش لە ئەنجامی هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی سوپای تورکیا چۆڵ کراون.

سەرپەیڤ