ئه‌یلوول 01, 2023 13:18 Asia/Tehran
  • درەنگانێکی شەوی رابردوو تورکیا ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێڕاقی بۆردوومان کرد

درەنگانێکی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ، سنووری شارۆچکەی ئێسوەی لە پشدەر و سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانیان بۆردومان کرد.

لە ناوەندی هەردوو ئیدارەی راپەڕین و شارباژێڕ دەنگی فڕۆکە بیستراوە، هەروەها سوڕانەوەی فڕۆکەی بەنزمی لەئاسمانی رانیە.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکان چەند ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج، تا ئێستاش زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، 27ی مانگی رابردوودا، بەهۆی بۆردوومانی درۆنەکانی تورکیاوە، لە قەزای پێنجوێن سێ چەکداری پەکەکە کوژران.

 

سەرپەیڤ