تشرینی یه‌که‌م 04, 2023 21:28 Asia/Tehran
  • بازرگانی نێوان ئێران وهەرێم پەرەدەسێنێت

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: کرانەوەی ناوچەی ئازاد و بەتایبەتی ئابووری بانە و مەریوان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی بازرگانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێڕاق.

حوجەتوڵڵا عەبدولمەلکی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە پەراوێزی پیشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی وتی: ناوچەی ئازادی ئابووری بانە و‌مەریوان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەسبەکارەکانی دەکات.

عەبدولمەلەکی رایگەیاند: کردنەوەی ئەم ناوچە ئازادە لە گەشەی هاوکارییەکانی ئێران و هەرێم ڕۆڵی تایبەتی دەبێت. و بازرگانان و چالاکانی ئابووری هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەتوانن کەڵک لە بەرژەوەندی و تایبەتمەندی ئەم ناوچانە ببەن.

بە ئاماژە بە چالاکییەکانی هەناردە و هاوردەی هەرێمی کوردستان گوتی : کردنەوەی هێڵی وەبەرهێنان لە لایەن بازرگانان و چالاکانی ئابووری سلێمانی لە ناوچەی ئازاد بانە و مەریوان دەتوانێ ئەم هەرێمە بکاتە جەمسەری هەناردە و ببێتە تجارەتی پڕسوود بۆ چالاکانی ئابووری .

جەختیشی کرد کە پەیوەندی ئابووری ئێران و‌هەرێمی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەسێنێت.

و سکرتێری ناوچە ئازادە ئابوورییەکانی ئێران رایگەیاند: لەم پیشانگاە 80 کۆمپانیای ئێرانی بەرهەمەکانیان لە بواری پیشەسازی، کشتوکاڵ، تەندروستی و دەرمان و خۆراک و چێکراوی پیشەسازی بۆ بینین داناوە.

جەختیشی کرد کە رێژەی تڕانزیتی کاڵا لە سنووری باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێتەوە و زیاترین رێژەی تڕانزیتی کاڵا لە پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دەگواسترێتەوە بۆ باشماخ و دەبێتەوە هۆی پەرەی ئابووری هەرێمی کوردستانی عێڕاق.

 

 

 

سەرپەیڤ