لەبارەی دابەشکردنی موچەی هەرێمی کوردستانەوە وەزیری دارایی عێراق کۆتا بڕیاریدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i425472-لەبارەی_دابەشکردنی_موچەی_هەرێمی_کوردستانەوە_وەزیری_دارایی_عێراق_کۆتا_بڕیاریدا
وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ ئەم مانگە پەیوەستە بە ناردنى لیستى موچەوە و بۆ دابەشکردنى موچە لەلایەن عێراقەوە دەبێت فەرمانبەرانى هەرێم هەژماربانکیان هەبێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 27, 2024 12:30 Asia/Tehran

وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ ئەم مانگە پەیوەستە بە ناردنى لیستى موچەوە و بۆ دابەشکردنى موچە لەلایەن عێراقەوە دەبێت فەرمانبەرانى هەرێم هەژماربانکیان هەبێت.

لە میانى کۆبونەوەیدا لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، موچەى ئەم مانگە جیاواز لە بڕیارەکەى داگاى فیدراڵى دەنێردرێت  و بەپێى ئەو لیستە دەبێت کە وەزارەتەکان ئامادەى دەکەن و بۆ بەغداى دەنێرن.

لەبارەى ئەوەى کەى بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش دەکات، وەزیرى دارایی وتویەتى: دەبێت هەموو موچەخۆرانى هەرێم هەژمارى بانکییان لە بانکە حکومییەکان و دواتر بانکە حکومییەکان دەتوانن موچەکانیان بخەنە سەر بانکەکانى هەرێم.