خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان خوازیاری یەکسانکردنی مووچەکانیانن لەگەڵ سەرجەم مووچەخۆڕانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i426186-خانەنشینەکانی_هەرێمی_کوردستان_خوازیاری_یەکسانکردنی_مووچەکانیانن_لەگەڵ_سەرجەم_مووچەخۆڕانی_عێراق
نوێنەری خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان داوای کرد کە مووچەکەیان هەروەک سەرجەم هاوکارەکانیان لە عێراق بێ و ئیتر لەمەودوا درانی مووچەکەیان وەدوا نەکەوێ و هاوکات هەربۆخۆشیان بڕیاردەر بن لە هەڵبژاردنی بانکە مووچەدەرەکەیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 01, 2024 10:30 Asia/Tehran

نوێنەری خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان داوای کرد کە مووچەکەیان هەروەک سەرجەم هاوکارەکانیان لە عێراق بێ و ئیتر لەمەودوا درانی مووچەکەیان وەدوا نەکەوێ و هاوکات هەربۆخۆشیان بڕیاردەر بن لە هەڵبژاردنی بانکە مووچەدەرەکەیان.

نوێنەری خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفڕآنسێک دا ڕایگەیاند کە خانەنشینەکانی عێراق مووچەکەی مانگی ئاڤریل وەردەگرن و دەڕژێتە ژبرەکەیانەوە، بەڵام خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هێشتا تازە مووچەی مانگی فیوریە وەردەگرن و هەربۆیە داوا دەکەن  ئیتر لەمەودوا درانی مووچەکەیان وەدوا نەکەوێ و هاوکات هەربۆخۆشیان بڕیاردەر بن لە هەڵبژاردنی بانکە مووچەدەرەکەیان. 

ناوبراو پێی وایە کە کێسەی ڕامیاری لەبواری یەکسانکردنی مووچەی کەسانی خانەنشین کراو هەیە، هەرچەند بڕیاری یاسایی مووچەی یەکسان لەلایەن دادگای فیدڕاڵەوە دەرکراوەو پێویستە هەموولایەک پێی وەفادار بن.

ئەو نوێنەرە وتی: بێتوو دیسانەوە ئەو مووچەیە وەدوا کەوێ داوا لەسەجەم خانەنشینەکان بەتایبەت خانەنشینانی شاری هەولێر دەکەن کە ئەوانیش هەڵوێستیان هەبێ و بەدژی وەدواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ڕێکبخەن.