پارتی بەرپرسی دواهاتەکانی بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i426238-پارتی_بەرپرسی_دواهاتەکانی_بەڕێوەنەچوونی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستانی_عێراقە
ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: ئەگەر ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەشداری نەکردنی هەڵبژاردنەکان، پێشگری لە بەڕێوەچوونیەتی، دەبێ بەرپرسایەتی دواهاتەکانیشی بگرێتە ئەستۆ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 03, 2024 07:30 Asia/Tehran

ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: ئەگەر ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەشداری نەکردنی هەڵبژاردنەکان، پێشگری لە بەڕێوەچوونیەتی، دەبێ بەرپرسایەتی دواهاتەکانیشی بگرێتە ئەستۆ.

لقمان وەردی ڕایگەیاند: مەسەلەی ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق سەبارەت بە بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکان درۆ و دەلەسەی تەواوە، لەراستیدا ئێمە هتر لە سەرەتاوە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بووین، ئێمە هەمیشە ئامادەین  بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و هیچ داواکارییەکمان لەبارەی دواخستنی ئەم مەسەلە نەبووە و هەموو پلان و بەرنامەکانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەنکانی عێراقمان جێبەجێ کردووە، لەبەر ئەوەی کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان داخوازی ئێمە و زۆرینەی خەڵکی ئێمەیە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەر لە هەمان دەسپێکەوە نەیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بوو، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێمە سوور و پێداگرین لەسەر جێبەجێ کردنی ئەم پرۆسەیە و ئامادەی ئەنجامدانیشین؛ لەبەر ئەوەی کە نەیارەتی کردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە نەیارەتی کردنی داخوازەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەزانین، هەر بۆیە بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە نەناردنی ناوی بەربژارەکانی ، بە بڕیارێکی تاکلایەنەخوازانە دەزانین کە کاریگەریی نالەباری دەبێ لە سەر مەشرووعییەت و یاسایی بوونی ناوەندە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسایەتیی دواهاتەکانی ئەم بریارە تەنیا لە ئەستۆی پارتی دەبێ.