نیسان 24, 2024 11:30 Asia/Tehran

کاوە شێخ موس"ی ئەندامی کومیتەی پەیوەندیەکانی پەکەکە وێڕای ئاماژە بە سەردانەکەی ئەمدوایانەی ئەردۆغان لە بەغداو هەولێر وریایی دا بەرامبەر بە ئامانجی ئەو سەردانە.

کاوە شێخ مووس"ی ئەندامی کومیتەی پەیوەندیەکانی پەکەکە وێڕای ڕاگەیاندنی بەرگری پەکەکە هەرتەنیا لە کوردەکانی تورکیاو هیچ دەسوەرنەدانێک لەکاروباری نێوخۆی عێراق پێداگری کرد کە دیارە پێویستە کە کاربەدەستانی عێراقی وریا بن بەرامبەر بە فێڵبازیەکانی ئەردۆغان، چونکە ئانکارا پاوانخوازێکی پەرەخوازەو هیوادارین کە درۆو چەواشەکانی ناوبراو کاربەدەستانی ئەو وڵاتە هەڵنەخەڵەتێنێ.

بەوتەی ڕۆژنامەی حوریەت هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕەنگە هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ئەردۆغان لە حیراق هەڵمەتێکی وشکانی بەربڵاویان بەدژی پەکەکەو لەنێو خۆی هەرێمی کوردستان دەست پێ کردبێ.

ڕەنگە ئەو وڵاتە بەهیوا بێ لەو بابەتەش بۆ داخستنی بەتەواوی سنووری ٣٧٨ کیلۆمەتری لەگەڵ عێراق بەرەو هاتووچۆی پەکەکە دابخاو و هەربۆیە وا چاوەڕوان دەکرێ کە هەڵمەتە جەنگیە چاوەڕوانکراوەکەی بەشێوەیەکی هاوبەش لەگەڵ هەولێرو بەغدا بەڕێوە بەرێ و لە قوڵایی سی چل کیلۆمەتر دا بچێتە نێو عێراقەوە.

سەرپەیڤ