ئەندامی یەکێتی: دواخرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەرەتای کۆتایی هاتنی"بوونی" هەرێمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427081-ئەندامی_یەکێتی_دواخرانی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_سەرەتای_کۆتایی_هاتنی_بوونی_هەرێمە
ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەمانای سەرەتای کۆتایی هاتنی"بوونی" هەرێمە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 05, 2024 09:15 Asia/Tehran

ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەمانای سەرەتای کۆتایی هاتنی"بوونی" هەرێمە.

"عەبدولباری زێباری" ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توئیتەردا نووسی: بەڕێوەنەچوونی لەکاتی خۆیدای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوری عێراقی، کەوتنی شەڕعییەتی هەرێمی کوردستانی بەدواوە دەبێ.

"چۆمان محەممەد" لە ئەندامانی پلەبەرزی بزووتنەوەی گۆڕانیش وتی: لەەبر کێشەو ناکۆکیی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دێموکراتی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان قەت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە نەچووەو لە دوو ساڵی ڕابردووشدا، ئەوان ڕێگربوونە لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

پارتی دێموکراتی کوردستان لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە، بەداڕشتی ئیستای هەڵبژاردنەکان، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نابێ، ئەو هەڵوێست گرتنەی پارتی بەرەوڕووی نەیارەتی زۆربەی ڕەوت و لایەنەکانی کورد وعەرەبی عێراق بووەتەوە.