کوژرانی ٣ چەکداری پەکەکە لە باکووری عێراق
تشرینی دووهم 05, 2024 18:20 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە سێ چەکداری پەکەکە کوژراون.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیادا هاتووە کە ئەم کەسانە لە چوارچیوی ئۆپەراسیۆنی پەنجەقوفڵدا کوژراون.بە پێی ئەم بەیاننامەیە، تورکیا ئەم سێ ئەندامەی پەکەکە لە پەلامارێکی ئاسمانیدا و پاش کۆنترۆڵ و چاودێریی ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق کوشتووە.
سوپای تورکیا لە ١٧ی ئاپریلەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی پەنجەقوفڵ دژ بە هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە.