کانونی دوھەم 09, 2025 19:16 Asia/Tehran
  •  سێیەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بەڕێوە چوو.

 ئەم کۆبوونەوەیە سێیەم کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی بوو لە هەولێر، کە بۆ گفتوگۆ کردن و نووسینەوەی خاڵە ستراتیجییەکانی کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی کابینەی 10ـیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە.

ئەمڕۆ بە ڕێژەی ٩٠% ڕەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادە دەکرێت و هەفتەی داهاتوو دەخرێتە بەردەم شاندی باڵای سیاسیی هەردوولا.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر قۆناغی چوار ساڵەی داهاتووی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان کراوە، بەتایبەت پرسی دەسەڵاتی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە حکوومەت و کۆکردنەوە و دابەشکردنی داهات بەسەر پارێزگاکان و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی لە کاتی بوونی کێشە و قەیرانەکانی بەردەم حکوومەتدا.

سەرپەیڤ