پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی نیچێرڤان بارزانی لە بەرپرسانی ئێرانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی کرد لە مەقامی مەزنی ڕێبەری ، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی مەجلیسی ئێران.
نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، پزشکیان سەرۆک کۆمار و قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران کرد.
لە دەقی پەیامی پیرۆزبایی نیچیرڤان بارزانی بۆ "مەسعود پزشکیان"، هاتووە: لە دڵەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانتان لێدەکەم. داوا لە خودای مەزن دەکەم ئەم جەژنە پیرۆزە، بۆ بەرێزتان و هەموو گەلی بەڕێزی ئێران تژی لە خێر و خۆشی و بەرەکەت بێ و ئارامی و سەقامگیری بەدواوە بێ.
لە درێژەی ئەو پەیامە پیرۆزباییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە لەم بۆنە پیرۆزەدا پێداگری دەکەمەوە لەسەر گرنگایەتیی پتەوکردنی دوولایەنە و چەسپاندنی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان؛ بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندیی هاوبەشی دوولایەندا بگونجێت.