یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و پۆستەکان بۆ سێ ئاست دابەشکراون
نیسان 09, 2025 19:56 Asia/Tehran
یەکێتی و پارتی کۆبونەوەکانیای بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە و پۆستەکان بۆ سێ ئاست دابەشکراون، ئاستی یەکەم سەرۆکایەتییەکان و ئاستی دووەم وەزارەتە سیادییەکان و ئاستی سێیەم وەزارەتە خزمەتگووزارییەکان.
ئەمڕۆ، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی باڵای یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کوتی له دوای 12ـی ئەم مانگەوە ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دیاریدەکرێت.لێدوانەکەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دوای قسەکانی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییە، کە داوای لە یەکێتی و پارتی کرد پەلەبکەن لە پێکهێنانی حکومەت.