دیداری سەرکۆنسوڵی ئێران لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نیسان 22, 2025 19:20 Asia/Tehran
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لە کونسوڵخانەی ئێراندا کۆبوونەوە.
لەم دیدارەدا دوولایەن بە ئاماژە بە پەیوەندیی زۆر نزیکی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق و پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوانیان، جەختیان کرد لە سەر پێویستی پەرەپێدانی پرۆسەی هاوکارییەکانی ئێستا و بەرزکردنەوەی ئاست و قەبارەی پەیوەندییە سیاسی-ئابوورییەکان. پێداچوونەوە بە سەر هەندێک دۆسییەی هاوکاری و هەروەها لێکدانەوەی پرسە گرنگەکانی ناوچە، لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژەکانی ئەمڕۆی نێوان جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکۆنسوڵی ئێران بوو.