ڕەخنەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە پارتی و یەکێیتی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرەڕای تێپەڕینی 5 مانگ و بەڕێوە چوونی چەن کۆبوونەوەی پارتە دەسەڵاتتدارەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک لە بارەی پێکهێنانی حکومت و دیاریکردنی سه روکا یه تییه کان ڕایکەیاند داڕشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوربانی داواکارییە کەسی و ناواقعییەکانی دوو پارتی دەسەڵاتدار بووە و دوخی هەنووکەیی ناوچە پێویستی بە بەرپرسایەتی زۆرترە .
فڕاکسیونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە دوای پێنج مانگ و چەن خولی وتووێژ/ دوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە بێ باکییەوە لە ڕەوتی پێکهێنانی دەستەی سەروکایەتی پارلەمان و حکومەت هەروا درێژە بە دانیشتنەکانیان ئەدەن و هێشتا لە پێکهێنانی پا رلەمان و حکومەت بە ئاکام نەگەیشتوون .بەگوێرەی بەیاننامەی ئەم فراکسیۆنە، بەرپرسیارێتی ئەو چەقبەستووییە لە پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتدا لە ئەستۆی هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمدایە، واتە پارتی و یکتی، کە لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک و سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە، و بەردەوام بوون لە ڕێگاکانی خۆیان، بەبێ گوێدانە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی ئەم دۆخە، و داڕشتی هەرێمیان فیدای ئارەزوو وخواستی ناڕاستەقینەی خۆیان کردووە .