پارێزگاری هەڵەبجە داوای پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ ئێرانی کرد
پاڕێزگاری هەڵەبجە پێداگری کرد لە سەر پەرەی هاوکارییەکانی ئابووری ، کولتوری و زانکۆیی لە نێوان هەڵەبجە و ئێران و باسی مۆرکرانی لێک گەیینامەی هاوکاری لەگەڵ پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوای کرد.
نوخشە ناسح لە وتووێژێک دا لە ڕەوتی سەفەرەکەی بۆ سنە وێڕای ئاماژەدان بە پشتیوانی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەڵکی هەڵەبجە لە ماوەی سی و حەوت ساڵی ڕابردوودا بەتایبەت لە ڕەوتی کارەساتی بوردومانی کیمیایی ، لەسەر پێویستی قووڵتر بوونی پێوەندییەکان لە بواری ئابووری ، بازرگانی ، کشت و کاڵ، کوڵتوری و زانستی پێداگری کرد.
پاڕێزگاری هەڵەبجە هەروەها وێڕای پێداگری کردن لەسەر ڕۆڵی گرینگی سنووری شوشمێ بۆ بەهێزکردنی پێوەندی مرۆیی لە نێوان دوو سنوورەکە داوای کرد تواناییەکانی ئەم بازگە سنوورییە پەرە بستێنێ.
نوخشە ناسح ئاماژەی داوەتە داکۆکی ئێران لە خەڵکی هەڵەبجە لە ماوەی سی و حەوت ساڵی ڕابردوو وتی : هەڵەبجە لە بوارەکانی دیکەش لەوان لە بواری پەرەی بازرگانی ، ئابووری ، کشت و کاڵ ، کولتوری و ئاڵ و وێری زانستی و زانکۆیی پێویستی بە هاوکاری ئێران هەیە.