مانگی رابردوو ٥ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442999-مانگی_رابردوو_٥_ملیۆن_و_٨٣٤_هەزار_بەرمیل_نەوتی_هەرێمی_کوردستان_هەناردەکراوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە، نزیکەی ١١١ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە و داهاتەکەشی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە.
(last modified 2025-11-25T10:48:50+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2025 11:45 Asia/Tehran
  • مانگی رابردوو ٥ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە، نزیکەی ١١١ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە و داهاتەکەشی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە: "کۆی گشتیی بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتووەتە ١١٠ ملیۆن و ٩٢٣ هەزار و ٤٧ بەرمیل."بەپێی راگەیێندراوەکە، داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە، "٧ ملیار و ٣٠ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار دۆلار بووە." وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆی بڕی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٨٦٤ بەرمیل. رۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە هەناردە کرایەوە. ١٩ی ئەم مانگەیش عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور وتی کە رۆژانە تێکڕا نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جەیهان دەکەن.