خۆپیشاندان لە گوندی لاجان ، دوو کوژراو و چەن بریندار
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443077-خۆپیشاندان_لە_گوندی_لاجان_دوو_کوژراو_و_چەن_بریندار
لە چەند ڕۆژی ڕابرددوودا گرژی لە نێوان دانیشتووانی گوندی لاجان و پاڵاوگەی لاناز هەبووە. گەنجانی گوندی لاجان داوا دەکەن پاڵاوگەکە هەلی کاریان پێ بدات
(last modified 2025-11-29T11:09:31+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2025 12:31 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە گوندی لاجان ، دوو کوژراو و چەن بریندار

لە چەند ڕۆژی ڕابرددوودا گرژی لە نێوان دانیشتووانی گوندی لاجان و پاڵاوگەی لاناز هەبووە. گەنجانی گوندی لاجان داوا دەکەن پاڵاوگەکە هەلی کاریان پێ بدات

له م گرژیانه دا تا ئێستا دو که س کوژراون  و١٢ کەسیش بریندار بوونە. خۆپیشاندەرانی گوندی لاجان لە گوێر له سنووری هەولێر  دەڵێن : ناتوانین ڕووبەرووی ئەم هێزانە ببینەوە . ئه وان ده لێن تەقەیەکی هەڕەمەکی زۆر کراوە بەسەرماندا و بەسەر ماڵەکاندا. دوو کەسمان لێ کوژراوە، یەکێکیان خەڵکی گوندەکەمان و هاوڵاتیی مەدەنییە.  ٦ بریندار گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، کە بە سەختی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کراونەتە ئامانج. لە شەوی ڕابردووەوە هێزێکی زۆر هێندراوەتە ئێرە و لەناو پاڵاوگەکەوە جێگیرکراون.