کانونی یه‌که‌م 05, 2025 20:24 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی گوندی چەمەدوبز، دژی گیرانی دوو گەنجەکە بەردەوامە

خۆپیشاندانی دانیشتووانی گوندی چەمە دوبز لە سنووری خەبات دژی دەستگیرکردنی دوو گەنجی گوندەکە دەستیپێکرد کە بەبیانووی ئەوەی بەشداری خۆپیشاندانیان کردووە بۆ پشتگیری گوندی لاجان، دەستگیرکراون.

ژمارەیەکی زۆرهێزی پارتی لە ئامادەباشیدان بۆچوونە ناو خەبات . سەرچاوەکان دەڵێن: لە خەبات دەنگی تەقە دەبیسترێت و لەبەر بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی خەبات، دوو گەنجی هەرکی گوندی چەمەدوبز لە عەلوەی هەولێر دەستگیرکران.

هاوکات دانیشتووانی گوندی سەردار لە سنووری شاری هەولێریش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوورەکەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان بەڕووی شۆفێراندا داخستووە و ئاگریان لە ڕێگاکەدا کردووەتەوە. بەشێک لە دانیشتووانی گوندی سەردار دەڵێن، ڕێگای گوندەکەمان زۆر خراپە و تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار بەدەم چارەسەری کێشەکانمانەوە نەهاتووە.

سەرپەیڤ