یه‌کێتی و پارتی نه‌گه‌یشتنه هیچ رێکه‌وتنێک
کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی یه‌کێتی و پارتی له پیرمام کۆتاییهات. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی ده‌یه‌می حکومه‌تی هه‌رێم کرد، به‌ڵام ته‌نها داواکاریه‌کانیان خسته‌ڕو، له‌سه‌ر هیچ شتێک رێکنه‌که‌وتن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار بە ئاماژە بەوەی کە هه‌ردو شاندی دانوستانکاری یه‌کێتی و پارتی لە کۆبونه‌وه‌که‌ی پیرمامدا سوور بوون لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی شەڕ میدیایی نێوان یەکێتی و پارتی، تەرکیزی سەرەکییان لەسەر پشک و به‌رکه‌وته‌کانیان له کابینه‌ی ده‌یه‌می حکومه‌تی هه‌رێم بووە و دیسانەوە داواکارییەکانی رابردوویان خستۆته‌ڕوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێک.
ئەو کۆبونه‌وه‌یە له‌کاتێکدایه، دوێنێ دوشەممە لە بازگەی سماقولی رێگری لە لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی کرا بچێتە شاری هەولێر. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێریش رایگه‌یاند کە لە بازگەی سنوری کۆیە ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی کراوە کە بەرەو سلێمانی بچن.