وشداری ئەدهەم بارزانی لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ئەمریکا دژ بە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i444292-وشداری_ئەدهەم_بارزانی_لەحاند_هەرچەشنە_شەڕاشۆیی_ئەمریکا_دژ_بە_ئێران
ئەدهەم بارزانی بە وشداریدان لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ئەمریکا دژ بە ئێران
(last modified 2026-01-29T13:12:19+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2026 12:49 Asia/Tehran
  • وشداری ئەدهەم بارزانی لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ئەمریکا دژ بە ئێران

ئەدهەم بارزانی بە وشداریدان لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ئەمریکا دژ بە ئێران

وتی: هەر هەڕەشەیەک یان هێرشێک بۆ سەر ئێران، گەورەترین شۆکی ئابووری لە مێژووی جیهاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 ئەدهەم بارزانی، سیاسەتوانێکی هەرێمی کوردستان بە ڕایگەیاندنی ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی بەهێزە لە ناوچەکە و نابێت تواناکانی بە کەم سەیر بکرێت، ڕاشیگەیاند کە  هەرجۆرە هەڕەشە یان هێرشێکی شیمانەیی بۆ سەر ئێران دەتوانێت ببێتە هۆی گەورەترین شۆکی ئابووری لە مێژووی جیهاندا و ئاڵۆزی و نائەمنییەکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەر ئەوەی کە ئەوەی کە ئێستاکە گەرووی هورموز گەلێک گرنگە و نزیکەی ٣٠%ی نەوت و وزەی جیهان لە ڕێگەی ئەم گەروویەوە هەناردە دەکرێت، بۆیە ڕێگریکردن یان پەکخستنی گواستنەوەی نەوت، وزە و شتومەک لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، جیهان بەرەوڕووی قەیرانێکی گشتداگر دەکاتەوە.

 ناوبراو وتیشی: هەر هەڕەشەیەک یان هێرشێکی شیمانەیی بۆ سەر ئێران، هەموو ناوچەکە و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە بەر مەترسییەکی گەورەوە و کاریگەری ڕاستەوخۆ و نالەباری لەسەر ئارامی، پێکەوە ژیانی گەلان و ئاسایشی گشتی لەم جوگرافیایەدا دەبێت.