شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەردانی هەولێر دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i444351-شاندێکی_چوارچێوەی_هاوئاهەنگی_سەردانی_هەولێر_دەکەن
شاندێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بارزانی کۆدەبنەوە.
(last modified 2026-02-01T12:08:16+00:00 )
شوبات 01, 2026 14:15 Asia/Tehran
  • شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەردانی هەولێر دەکەن

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بارزانی کۆدەبنەوە.

ئەبو میساق مەساری، ئەندامی مەکتەب سیاسیی رێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، راگەیاند، بڕیارە شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەردانی هەولێر بکەن.
بە گوتەی مەساری، شاندەکە پێکهاتوون لە هادی عامری، محەممەد شیاع سوودانی و موحسین مەندەلاوی؛ ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەیش، رێککەوتنی نێو ماڵی کوردە لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق. بڕیارە شاندەکە دوای هەولێر سەردانی سلێمانیش بکات.