کانونی یه‌که‌م 08, 2016 13:08 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یازدەهەمین ئەستێرەی گەشی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت ئیمام حەسەن عەسکەری (ع)
    ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یازدەهەمین ئەستێرەی گەشی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت ئیمام حەسەن عەسکەری (ع)

ئەمڕۆ (پێنجشەم) هەشتەمی مانگی ڕەبیعولئەوەڵی ساڵی ١٤٣٨ی کۆچی ڕێکەوتە لەگەڵ 8ی دێسەمبەری ساڵی 2016 و ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یازدەهەمین ئەستێرەی گەشی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) .

هەشتەمی ڕەبیعولئەوەڵی ساڵی ٢٦٠ی کۆچی، ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) لە بەرە و تۆرەمەی پاکی حەزرەتی محەممەدی مستەفا (د.خ) لە شاری سامڕا هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق شەهید کرا.باوکی مەزنی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) ، حەزرەتی ئیمام هادی (ع) لە ئالوبەیتی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) بوو و دایکی ئەو حەزرەتەیش، خاتوونێکی زانا و خاوەن فەزیلەت و خێرخواز بوو.ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) پاش شەهید بوونی باوکی، ڕێبەری و بەرپرسایەتیی ئایینی موسڵمانانی گرتە ئەستۆوە.ئەم ئیمامە مەزنە لە ڕێبازی زانستی خۆیدا، زانایانی بلیمەت و  خاوەن فەزیلەتی زۆری پەروەردە کردووە کە هەرکامەیان بە بەجێ هێشتنی کتێب و پەرتووک و نامیلکەی زۆر لە بواری جۆربەجۆری زانستی ئیسلامیدا، هەنگاوی بنیاتنەریان لە پێناو گەشەپێدانی زانستە ئیسلامییەکاندا هەڵگرتووە.

گڵکۆی پاکی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) لە شاری سامڕا

تەمەنی ٢٩ ساڵەی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) دابەش دەبێ بە سێ قۆناغ:  قۆناغی یەکەم ١٣ ساڵە کە ژیانی ئەو حەزرەتە لە مەدینە  تێپەڕ بوو، قۆناغی دوەم ١٠ ساڵە کە لە سامڕادا و پێش ئیمامەت بووە و قۆناغی سێهەمیش نزیکەی ٦ ساڵ ئیمامەتی ئەو حەزرەتە دەگرێتەوە.سەردەمی ئیمامەتی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) هاوکات بووە لەگەڵ پەرەی بە ڕواڵەتی دزە و دەسەڵاتی خەلیفەکانی بەنی عەباس، ئەو خەلیفانەی کە بە لاسایی کردنەوەی هاروون لە نیشان دانی توانا و هێز و دەسەڵاتیان یەکجار  بەرزەفڕ بوون.ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) لە هەموو ئەڤیندارانی ئالوبەیتی پاکی ڕەسووڵی خودا حەزرەتی محەممەد مستەفا (ص) سەرەخۆشی دەکات.

گڵکۆی پاکی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) لە شاری سامڕا

 

سەرپەیڤ