ئاب 13, 2021 02:09 Asia/Tehran
  • چاندنی برینج و ئاھەنگی یاوەری

لە باکووری ئێران چاندنی برینج داب و نەریتی تایبتە بەخۆی ھەیەو بووەتە بەشێکی دانەبراوەی کلتووری خەڵک. لە ناوچەکانی باکووری ئێران تەواوی کاروباری پەیوەست بە چاندن و ھەڵگرتنەوەی برینج بەشێوەیەکی بەکۆمەڵ ئەنجام دەگرێ و دراوسێکان بە ھەرەوەزی کارەکە تەواو دەکەن. بۆ خۆیان بەم ھەروەزی و یارمەتیدانەی یەکتر دەڵێن «یاوەری». ئەو جوتیارانەی کە «یەوەر»یان وەرگرتووە دوای ئەوەی کە کاری زەوی و زاری خۆیانیان تەواو کرد لە سەر دابی دەستەوام دەچنە یارمەتیدانی دراوسێکانەوەو ئەو «یاوەری»یە قەرەبوو دەکەنەوە.

سەرپەیڤ