ئاب 14, 2021 14:23 Asia/Tehran
  • ھونەری وەشڵاندن

وەشڵاندن ھونەرێکی ھەرە ڕەسەن و کۆنە کە لە مێژە ئیدی لاوان وەک پیشە سەیری ناکەن، بەڵام ھێشتاش ئەگەر پیاسەیەک بە بازاڕە کۆنەکاندا بکەن،زرینگەی وەشڵاندنی سەر کانزاکان دەبیسن.

«وەحید چشمی» لە ڕیزی ئەو کەسانەیە کە ئەم ھونەرە ڕەسەن بە زیندوویی ڕادەگرێت و لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە کە فێرکاریی ھونەری وەشڵاندنی لە کارگە چکۆلەکەی دا لە شاری «سەبزەوار»دەست پێکردووە ئەم ھونەرەی بە زیاتر لە ٥٠ کەس فێر کردووەو زۆربەیان لە کارگە چکۆلەکانی ماڵی خۆیاندا خەریکی ئیش و کارو دەستخستنی داھاتن.

سەرپەیڤ