کانونی دوھەم 22, 2023 12:46 Asia/Tehran
  • دەریاچەی ئەفسوناوی

دەریاچەی زرێبار یەکێک لە بێ وێنەترین دەریاچەکانی جیهان لە ئوستانی کوردستانی ئێرانە.

تاڵاوی ئاوی شیرنی زرێبار یا زرێوار لە مەودای 3 کیلۆمەتری رۆژئاوای شاری مەریوان، لە ئوستانی کوردستانی ئێران و لە شوێنە گەشتیاریەکانی ئەم ئوستانەیە. ئاوی ئەم تاڵاوە لە کانی و کانیاوە هەڵقوڵاوەکان و ئاوی باران دابین دەکرێ. لە وەرزی زستاندا ئاوی دەریاچەکە بە تەواوی دەیبەەستێ.بە باوەڕی خەڵکی خۆجێی، ئەم دەریاچە، دەریاچەیەکی ئەفسوناوی و پڕ لە رەمز و رازە بەهۆی ئەوەی هیج هیچ چۆم  و رووبارێک سەرچاوەی ئاوەکەی دابین ناکاو هەروا هەڵقوڵاوە بەڵام چەندین سەدەیە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئاسمانی شین و هەور و بارینی بارانەیە.

سەرپەیڤ