سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سووریا لە ڕوانگەی کامێراکانەوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ڕۆژی چوارشەممە بە یاوەریی شاندێکی باڵای سیاسی ، ئاسایشتی و ئابووری سەردانی دیمەشقی کردو لە لایەن کاربەدەستانی ئەم وڵاتەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.
بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە یاوەریی شاندێکی باڵای سیاسی و ئاسایشتی و ئابووریی ئێران و بە پێی بانگێشتنی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا، گەییشتە دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە.
پێشوازیی ئەندامانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق لە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان.
«بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا بە پیریی ھاوتا ئێرانییەکەیەوە دەچێت.
بەخێرھاتنێکی گەرم و گوڕ بە شێوازی سەرکردەکانی بەرەی خۆڕاگری.
جێبەجێ کرانی نەریتی پێشوازیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا لە سەرۆک کۆماری ئێران ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی».
پێشکەش کرانی سروودی نیشتیمانی لە ئاھەنگی پێشوازی کردنەکەدا.
سەرۆک کۆماری ئێران ھاوڕێ لەگەڵ ھاوتا سوورییەکەی ڕیزی سەربازیی پێشوازیکەرانی سووری بەسەر دەکاتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەندامانی شاندەکەی یاوەری بە سەرۆک کۆماری سووریا دەناسێنێ. لە وێنەکەدا «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوە، «میهرداد بەزرپاش» وەزیری ڕێگاوبان و شارەسازی و ئەمیری سەرتیپ «محەمەدڕەزا قەرەیی ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبیندرێن.
میوانداریی «بەشار ئەسەد» لە کۆشکی گەلی سووریا لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی.
وێنەیەکی یادگاریی ھەردووک سەرۆک کۆماری بەرەی خۆڕاگری.
وتووێژێکی گەرم و گوڕ لەنێوان ھەردووک سەرۆک کۆمارەکە پێش لە دەست پێ بوونی دانیشتنی فەرمی.
سەرۆک کۆماری سووریا بەرپرسان و کەسانی نزیکی خۆی بە سەرۆک کۆماری ئێران دەناسێنێ.
دانیشتنی فەرمیی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و سووریا.
سەرۆک کۆماری ئێران و شاندەکەی یاوەری لە دیداری فەرمییان دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا.
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و سووریا ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» و «بەشار ئەسەد» بە ئامادە بوونی شاندەکانی ھەردووک حکومەتەکە.
ئاھەنگی سەرکەوتن لە سووریادا بە دەم گەییشتنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دیمەشقی پێتەخت دەست پێ دەکات.
وێنەی ھەردووک سەرۆک کۆماری بەرەی خۆڕاگری لە شەقامەکانی دیمەشقی پێتەخت. بە ھەردووک زمانی عەرەبی و فارسی بەخێر ھاتنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەکرێت.
نیشانەیەکی دۆستایەتی قوڵی نێوان گەلانی سووریاو ئێران، کامە وڵات شەقامەکانی پێتەختەکەی بە وێنەی سەرۆک کۆماری وڵاتێکی دیکە دەڕازێنێتەوە، ئەگەر خۆڕاگری خاڵی ھاوبەشی نێوانیان نەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» لە کۆشکی گەلی سووریادا.