ته‌مووز 13, 2023 15:46 Asia/Tehran
  • گەشتێک بە نێو دوورگەی «بۆمووسا»ی ئێران دا لە دەلاقەی گالێریی وێنەکانی ماڵپەڕی سەحەرەوە

شارستانی «بۆمووسا» دوورگەکانی بۆموسی، تۆنبی گەورە، تۆنبی بچوک، سیری، فاروری گەورە و فارۆری بچوک لەخۆدەگرێت.

دوورگەی «بۆمووسا» بە ڕووبەری ١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە وەک ناوەندی ئەم شارستانە باشوورییەی ئێران دەکەوێتە ناو ئاوەکانی کەنداوی فارسەوە و ٧٥ کیلۆمەتر لە بەندەری «لەنگە»وە دوورە و لە ٥٧ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی «سیری»دا ھەڵکەوتووە. لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە، ئەم شارە گرنگییەکی گەورە و ستراتیژیی بۆ ئێران هەیە، هەروەها لە ڕووی گرنگی دەریاییەوە، بەهۆی نزیک بوونی لە ڕێڕەوی ئاوە نێودەوڵەتییەکان و پەڕینەوەو ھاتوچۆی کەشتییەکانی بازرگانی و ڕاوەماسیی نەریتی لەم ناوچەیەوە بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس، گرنگییەکی زۆری هەیە.

سەرپەیڤ