ته‌مووز 25, 2023 18:16 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا و وەفدەکەی هاورێی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەمەبەستی توندوتۆڵ کردنی پەیوەندییە سنوریەکان

پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە زیاتر لە نیو ملیۆن ئێرانی دەچنە ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێری سەحەر،ئومێد خوشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی لە دەروازەی سنووریی حاج ھۆمەرانەوە.

خوشناو ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی کە لە هەرێم تێ دەپەڕن پێشبینی دەکرێت بگاتە نیو ملیۆن کەس.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاند کە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکاری و ڕێکارەکان بۆ زیارەتکارانی ئێرانی دابین دەکات.

جەختی لەوەش کردەوە کە، چەندین کۆبوونەوە لە نێوان وەزیری ناوخۆی ئێران و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووەو ئێمەش داوای کردنەوەی دەروازەیەکی نوێمان کردووە لە نێوان هەردوولادا.

خوشناو ڕوونیشی کردەوە کە، ئەو دەروازە نوێیەی کە داوای کردنەوەیمان کردووە، دەکەوێتە ناوچەی سیدەکانەوە.

سەرپەیڤ