قاسم ئاوای ڕوودسەر؛ گوندی بەنێوبانگی چنینی جاجیم لەسەر ئاستی جیهاندا
حوزهیران 10, 2025 15:12 Asia/Tehran
گوندی قاسم ئاوا کە دەکەوێتە ناحیەی چابۆکسەری سەر بە شارستانی ڕوودسەر لە پارێزگای گیلان، بە هونەری "چنینی جاجیم"ی لە پێڕستی جیهانیی پێشە دەستکردەکاندا تۆمار کراوە. ئەم گوندە بەسەر دوو بەشی سەروو و خواروودا دابەش کراوە و بووەتە جەمسەری سەرەکەیی بەرهەمهێنانی ئەم هونەرە بەنرخە و هەموو بیناکانی بۆ کارگەی تەونکردن و چنینی جاجیم تەرخان کراون.
تابلۆ بچووک و سوورەکان کە لەسەر دەرگای ئەم کارگانە هەڵواسراون، ئاماژەی چالاکیی چنین و تەونکردنی تێیاندا دەکەن. هەرچەندە لە ڕێگاکانی هاتنە ناوەوەی گوند هیچ نیشانەیەکی بوونی ئەم هونەرە نییە، بەڵام لەنێو گوندەکەدا هێماگەلێک هەن کە ڕۆڵی گرنگی چنینی جاجیم لە ژیانی خەڵکدا ئاشکرا دەکات.