-
عێراقچی: پێویستە دۆستانی کوردمان وریا بن لەحاند فێڵ و دهۆکانی ئاڵای ساختە
ئاب 18, 2026 17:00وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە هەواڵی هێرشکرانەسەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کرد: پێویستە دۆستانی کوردمان وریای پیلانی ئاڵای ساختە بن کە بەئامانجی دووبەرەکی نانەوە لەنێوان دراوسێکاندا پلانی بۆ دادەڕێژن.
-
بەدرۆخستنەوەی گێڕانەوەی ترەمپ؛ سپا بەنهێنی لەگەڵ ئەمریکا وتووێژی نەکردووە
ئاب 17, 2026 18:56وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئیدیعای ترەمپ لەمەڕ وتووێژی نهێنی لەگەڵ سپا، وەهم و خەیاڵکردی سەرچاوەگرتوو لە شکستهێنانە.
-
بەقائی : داواکاریی ئێران لە قەتەر، ڕوونبوونەوەی دۆخی فڕۆکەوانانی ئێرانییە
ئاب 17, 2026 18:38ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ناکۆکیی ئەم بەینەی نێوان ئێران و قەتەر و پرسی فڕۆکەوانەکان، وتی: هاوکات کە لەگەڵ قەتەردا گفتوگۆ دەکەین و قەتەر دەور دەبینێ، تێبینیشمان هەیە سەبارەت بە دۆخی فڕۆکەوانەکان، داواکاریی بۆ ڕوونبوونەوەی دۆخی ئەوان جیددییە.
-
بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسان بوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو
ئاب 17, 2026 18:37دەن بەیکن کۆماریخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسانبوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو. سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکاش دەڵێ؛ چاوەڕوانیمان نەدەکرد، ئێران بنکەو پێگەکانمان وێران بکا. کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند، ترەمپ لە کردنەوەی گەرووی هورمز شکستی هێنا.
-
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران: هیچ سنوورێکمان نییە بۆ بەرگریکردن لە خۆمان لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکدا
ئاب 16, 2026 17:00فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران، پاراستنی تواناکانی بەرگریی ئێران و زیادکرانی توانای نوێ بۆ هێزە چەکدارەکانی ڕاگەیاند و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ سنوورێکی نییە لە بەرگریکردن لە خۆی.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبەبکارانی جەنایەتی جەنگی دەبێ بە پێی کۆنڤاسیۆنی ژێنێڤ دادگەیی بکرێن
ئاب 14, 2026 19:10وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازیی ئێران و ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ کرد کە ئەرکی یاسایی و پابەندکەری خۆیان سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تاوانباران بەجێبهێنن.
-
تائیب: کۆنترۆڵی گەرووی هورموز لە دەستی ئێراندایە
ئاب 14, 2026 10:32سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەویست بە وەڕێخستنی شەڕێکی تازە لە گەرووی هورموز، بازنەی خۆشەویست بوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تێکدەن، بەڵام دیسان بەرەوڕووی شکست بوونەوە.
-
ئێران: تێپەڕینی ئەمنی کەشتییەکان بە گەرووی هورموزدا تەنیا بە موڵەت گونجاوە
ئاب 13, 2026 18:49وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: بانگەشە بێبنەماکانی ئەمریکا سەبارەت بە تێپەڕینی ئاسایی کەشتییەکان لە گەرووی هورموزەوە، دۆر و دەلەسەی تەواوە.
-
کچە ئاسنهەڵگری تازەلاوی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
ئاب 13, 2026 18:02وەرزشوانی ئێرانی لقی هەڵگرتنی قورسایی لە کێشی ٧٧ کیلۆگرامی تازەلاواندا لە ڕکابەرایەتییەکانی هەڵگرتنی قورسایی پاڵەوانەتی ئاسیا لە تاشکەند بە بەدەستهێنانی سێ میداڵیای زێڕ پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
-
ڕێڕەوی دراویی بریکس؛ ڕێکاری تازە بۆ ئاسایشی بازرگانی
ئاب 13, 2026 16:49سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە دووهەمین ڕۆژی لوتکەی دارایی بریکس لە هیندستان، جەختی کرد لە سەر پێویستی دانانی ڕێڕەوێکی دارایی تایبەت بە بریکس و پێکەوە گرێدرانی تۆڕەکانی پارەدانی نیشتمانیی وڵاتانی ئەندام.