-
پارتی نیشتیمانیی تورکیا: ئەمریکا لە ئەفغانستاندا شکستی ھێناوە
ئاب 17, 2021 17:49پارتی نیشتیمانیی تورکیا، ھزرو سیاسەتەکانی کۆڵۆنیالیستیی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ناوچەکە شکستی ھێناوە.
-
داکۆکیی تالیبان لە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی حسەینی لە ئەفغانستان
ئاب 17, 2021 16:33تالیبان بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک، ئاسایشتی تازیەدارانی حسەینیی لە شاری ھەرات و شارەکانی دیکەی ئەفغانستان دەستەبەر کرد.
-
بۆچوونی ئەرێنیی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە بارەی دەرەنجامی دانوستان لەگەڵ تالیبان
ئاب 17, 2021 09:59«حامید کەرزەی» دانوستان لەگەڵ تالیبانی دوای دەستەڵات گرتنی لە ئەفغانستاندا بە ئەرێنی نرخاند.
-
گەرەنتیی دابین کرانی ئاسایشتی گیان و ماڵی جەماوەری ئەفغانستان لە لایەن تالیبانەوە
ئاب 17, 2021 08:38تاقمی تالیبان دابین کردنی ئاسایشتی گیان و ماڵی خەڵک و بەردەوامیی ئیش و کاری ئافرەتانی مامۆستاو فێرکار و قوتابیانی کچی لە ئەفغانستاندا دەستەبەر کرد.
-
بایدێن: لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو لە ئەفغانستاندا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووین
ئاب 17, 2021 05:03«جۆ بایدێن» لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووخانی دەوڵەتی کابۆل و دەستەڵات گرتنی تالیبان وتی: دەبێ ڕاستگۆ بین، ئەمریکا لە ئەفغانستاندا ھەنگاوی ھەڵەی زۆری لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو ھەڵگرتووە.
-
داخوازیی تالیبان لە کارمەندانی دەوڵەت لەمەڕ گەڕانەوە بۆ شوێنی ئیش و کاریان
ئاب 16, 2021 23:25تاقمی تالیبان داوای لە کارمەندانی دەوڵەتیی ئەفغانستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ئیش و کارەکانیان.
-
ڕەییسی: ئێران بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە ئەفغانستان ھەوڵ دەدات
ئاب 16, 2021 22:51سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئێران بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت کە پێویستییەکی ئەمڕۆی لە ئەفغانستانە، ھەوڵ دەدات.
-
دیپلۆماتێکی ڕووس: ڕووسیاو ئێران کاریگەرییان لە سەر ڕەوشتی داھاتووی ئەفغانستان دەبێت
ئاب 16, 2021 22:14نوێنەری تایبەتیی ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەڕێوەبەری بەشی دووھەمی ئاسیا لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەم وڵاتە ھاوڕێ لەگەڵ ئێران و چین و پاکستان ھەر لە ئێستاوە دەتوانن شوێن لە سەر گۆڕانکارییەکانی داھاتووی ئەفغانستان دابنێن ھەتا قەیرانەکەی چارەسەر ببێت.
-
ترەمپ: چۆک دادانی «بایدێن» لە بەرامبەر تالیبان دەستەڵاتی ئەمریکای لەنێو برد
ئاب 16, 2021 19:08«دۆناڵد ترەمپ» لە درێژەی ناڕەزامەندییەکانی لە بەرامبەر شێوازی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان وتی: چۆک دادانی «بایدێن» لە بەرامبەر تالیبان متمانەکرن بە کنەو دەستەڵاتی ئەمریکای لەنێو برد.
-
دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان تەوەرەی وتووێژی زەریف لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی چین بۆ کاروباری ئەفغانستان
ئاب 16, 2021 16:08لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ کاروباری ئەفغانستان، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.