-
ڕۆحانی: پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا دەبێ لە هەموو بوارێکدا پەرە بستێنێ
شوبات 09, 2018 05:33سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا دەبێ لە هەموو بوارێکدا تا ئاستی ستراتژیک بەرز ببێتەوە.
-
کوژرانی سەرکردەی سەربازیی تڕوڕیستانی تەحریر ئەلشام لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا
شوبات 08, 2018 12:43ئەبو ئەلجود سەرکردەی سەربازیی تاقمی تڕۆڕیستی تەحریر ئەلشام لە ناوچەی شێخ عەلی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا .
-
پەلاماری بە گوولە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق هەر بەردەوامە
شوبات 08, 2018 12:36بە هۆی پەلاماری بەگوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق (پێتەختی سووریا) و دەڤەری ئەم شارە، لانیکەم دوو کەس لەوان منداڵێک کوژران و دوو کەسی مەدەنیی دیکەیش بریندار بوون.
-
درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بۆسەر بنکەومەتەرێزی هێزەکانی لایەنگری سوریا
شوبات 08, 2018 08:16فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا جارێکی تر بنکەی هێزەکانی لایەنگری دەوڵەتی سوریایان دایە بەر پەلامار .
-
پێداگریی کاربەدەستانی سوریا و ئێراق لەسەر هاوکاریی ئاسایشیی دوو وڵات
شوبات 08, 2018 08:10وەزیری ناوخۆی سوریا لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ئاسایشیی دوو وڵات ، وتووێژیان کرد .
-
سەرلەشکر جەعفەری : سوریا بەم زووانە ئازاد دەکرێت
شوبات 08, 2018 06:29فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی : دوای شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق، لە داهاتووی نیزیکیش شایەتی ئازاد کرانی سوریا دەبین.
-
باڵوێزی ئێران لە دیمەشق : شەڕی سووریا بەمەبەستی لەناوبردنی میحوەری خۆڕاگری بوو
شوبات 08, 2018 06:16باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا وتی : شەڕێک کە دوژمنان لەگەڵ گەلی سوریا وەڕێیان خست بۆ لەناوبردنی میحوەڕی خۆڕ اگری لە ناوچەکەدا بووە .
-
نامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوابەدوای ھێرشە تازەکانی ڕژێمی زایونی
شوبات 07, 2018 21:08وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوو نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە، لەمەڕ شاڵوە تازەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەیەکی گردوپەڕی دیمەشق ناڕەزامەندیی دەربڕی.
-
پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر وێستگەیەکی ئاوی خواردنەوە لە عەفرین
شوبات 07, 2018 17:31کوردەکانی سوریا ڕایانگەیاند : هێزی تورکیا لە پەلاماری ئەمڕۆی بۆسەر عەفرین، وێستگەی ئاوی خواردنەوەی ئەم شارەیان داوەتەبەر پەلامار .
-
ویلایەتی: هیوای ئەمریکا بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی کورد لەسوریا نایەتە دی
شوبات 07, 2018 15:35ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی: هیوای ئەمریکییەکان بۆ پارچەپارچەکرانی وڵاتی سوریا نایەتە دی.