-
پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و بنپێکردنەوەی ئاگربەس
تشرینی یهکهم 19, 2025 18:49ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و بنپێکردنەوەی ئاگربەس پێشکێش دەکرێت.
-
قەڵاچۆی خێزانێکی ١١ کەسیی لە غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە سەرەڕای ئاگربەست
تشرینی یهکهم 18, 2025 15:00ڕژێمی زایۆنیستی بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی زەیتون لە غەززە، ١١ کەسی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کۆمەڵکوژ کرد کە هەموویان ئەندامی یەک بنەماڵە بوون.
-
سەنعا : خوێنی شەهید غەماری ئیرادەی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین بەهێز دەکات
تشرینی یهکهم 18, 2025 14:36سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری یەمەن لە کادرانەوە بە شەهادەتی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئەو وڵاتە لە ئاکامی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیدا وتی : خوێنی ئەم فەرماندە شەهیدە ئیرادەی گەلی یەمەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکاران و پشتیوانیی لە غەززە و ئارمانجی فەلەستین بەهێز دەکات .
-
حەماس: چەکی بەرخۆدان، ڕەوا و نیشتمانییە
تشرینی یهکهم 18, 2025 14:07یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە چەکەکانی ئەو بزووتنەوە، ڕەوا و نیشتمانین، وتی کە کەرتی غەززە لەلایەن فەلەستینییەکان خۆیانەوە بەڕێوەدەبرێت نەک لەلایەن لایەنە بیانییەکانەوە.
-
وەزیری بەرەڤانیی یەمەن: ئامادەیی بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژیی شیمانەیی دوژمنین
تشرینی یهکهم 17, 2025 13:30"محمد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی حکومەتی سەنعا بە سەرەخۆشی کردنی شەهید بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو مەیدانە سەربازییەکاندا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژییەکی شیمانەیی.
-
پێشگریی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە غەززە
تشرینی یهکهم 17, 2025 10:30بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان، شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمڕۆ پێشیان گرت بە لۆرییەکانی هەلگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و ڕێگەیان نەدا بچنە نێو کەرتی غەززەوە.
-
بەڵێنشکێنیی ڕژێمی زایۆنی؛ ئەو بنەماڵە فەلەستینییانەی کە چاوەڕیی ئازادکرانی ئازیزانیان مانەوە
تشرینی یهکهم 17, 2025 04:43ڕژێمی زایۆنی بە کێشەسازکردن و خۆبواردن لە ئازادکردنی ژمارێک لە دیلە فەلەستینییەکان کە ناویان لە نێو لیستی ئاڵووێری دیلەکاندا بوو، بنەماڵەکانی ئەو دیلانەیان نیگەران و چاوەڕێ هێشتۆتەوە.
-
ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئێران بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین فیداکاریی گەورەی کردووە
تشرینی یهکهم 16, 2025 17:21ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و بە چۆکدانەهاتنی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان فیداکاریگەلێکی گەورەی لە پێناو پشتیوانیکردنی ئارمانجی فەلەستین کردووە.
-
ڕەوشی کارەساتباری ئاوارەکانی غەززە؛ ژیان لەنێو دەیان ملوێن تۆن دارو پەردوو و زبڵ و خۆڵ
تشرینی یهکهم 16, 2025 15:06سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەستین وتی: ٥٥ ملیۆن تۆن داروپەردوو و ٨٠٠ هەزار تۆن زبڵ و خۆڵ لە سەرانسەری غەززەدا کەڵەکە بووە و ئاوارە کان بەبێ هیچ داڵدەیەک و لە نێو ئەم داروپردوو و زبڵانەدا ژیان دەبەنە سەر.
-
ژماری شەهیدانی جینۆساید لە غەززە هەڵکشا بۆ ٦٧٩٦٧ کەس
تشرینی یهکهم 16, 2025 14:41بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە، بە گوێزرانەوەی تەرمی ٢٩ شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ژماری شەهیدانی جەنگی جینۆسایدی دژ بە غەززە هەڵکشاوە بۆ ٦٧ هەزار و ٩٦٧ کەس.