-
قالیباف: گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ
ئاب 28, 2026 15:45سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەرنجدان بە پێشێلی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی یادداشتی تەبایی ئیسلامئاباد و هەروەها گەڵاڵەی گەمارۆی ئابووریی ئێران، وتی: گوشارە ئابوریەکانی واشنگتۆن دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ و گەلی ئێران مەزنانەو بەشکۆ، مافەکانیان مسۆگەر دەکەن.
-
قەتەر، گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە یەکلایەنە وەسف کرد
ئاب 25, 2026 18:21وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وێڕای وشداریدان لەبارەی لێکەوتە بەرفراوانەکانی گرژیی نێوان واشنگتۆن و تاران، وتی: گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، تاکلایەنەیە.
-
بەیاننامەی هاوبەشی قەتەر و پاکستان سەبارەت بە دانوستانەکانی سویسڕا
حوزهیران 22, 2026 18:04دوو وڵاتی قەتەر و پاکستان وەک ناوبژیوانی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای ئاماژەدان بەو پرسانەی کە لەم خولەی دانوستانەکاندا هاتوونەتە ئاراوە و ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لەم خولە لە دانوستانەکان ؛ باسی پێشکەوتنیشیان کرد لە دامەزراندنی میکانیزمێک بۆ دانوستانی تەکنیکی.
-
پێداگریی پزیشکیان لە سەر پێویستیی هەنگاوی کردەیی وڵاتانی موسڵمان بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
ئهیلوول 15, 2025 18:10سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیان داگرت لەسەر پێویستیی هەڵوێست گرتنێکی یەکگرتوو لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا ، ئەنجام دانی کاروکردەی پراکتیکیی جیدی بە مەبەستی ڕاگرتن و پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی .
-
میری قەتەر لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی : پەلامار بۆ سەر پێتەختی ئێمە ترسنۆکانە بوو
ئهیلوول 15, 2025 16:22میری قەتەر لە وتاردانێکدا لە کاتی دەستپێکرانی کاری کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی لە دۆحە وتی: سەرانسەری جیهان لەم دەستدرێژی وکاروکردە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە پەشۆکاوە.
-
سەردانی سەرۆک کۆمار بۆ قەتەر
ئهیلوول 15, 2025 12:59مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی گەیشتە دۆحە.
-
کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی-عەرەبی
ئهیلوول 15, 2025 04:31کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی-عەرەبی بۆ تاوتوێ کردنی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر لەم وڵاتەدا بەڕێوەچوو.
-
لاریجانی ڕوولە وڵاتانی ئیسلامی: ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێک بێنن
ئهیلوول 13, 2025 19:25سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداریی دا لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئیسلامی پڕ لە وتار و بێ دەرەنجامی کردەیی (وەک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش).
-
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر
ئهیلوول 13, 2025 04:29ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر پێشکێش دەکرێت.
-
حەکیم: بێدەنگەکردن بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕەوا نییە
ئهیلوول 11, 2025 15:50سەیدعەمار حەکیم بێشەرمی و بەبێترس جوڵانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە دەسدرێژی کردنە سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەنجامدانی جەنایەتی هەموو ڕۆژەی دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و سوریا و لوبنان و یەمەن و ئێران و قەتەری بە بابەتێک زانی کە بێدەنگە کردن بەرامبەری بە هیچ لەونێک ڕەوا نییە.