-
کەنعانی: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە
شوبات 06, 2024 12:00وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی دۆخی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە وتی: هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەدەر نیە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، بۆیە دەبێ کەندو کۆسپە شیمانەییەکانی بەردەم وەلانرێن.
-
کەنعانی: ویژدانە ڕابوەکان داوەری دەکەن
شوبات 04, 2024 06:00وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دژکردەوەی نیشان دا بە ڕاگرتنی یارمەتی چەند وڵات بە ئانڕوا، ئەویش لە دژوارترین بارودۆخی گەلی فەلەستین و خەڵکی نیشتەجێی غەزەدا.
-
کەنعانی: بڕیاری دیوانی لاهە، پێشاندەری ژینۆساید لە غەززەیە
کانونی دوھەم 28, 2024 10:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی، بە پێشاندەری ئەو ڕاستییە تاڵە زانی کە ئەوەی وا لە غەززە دەگوزەرێ، لە نمونەکانی تاوانە جیهانییەکان لەوان ژینۆسایدە کە بەداکۆکی لەڕادەبەدەری حکومەتی ئەمریکا لە رژیمی زایۆنیستی ئەنجامی گرتووەو هەروا بەردەوامە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێرشی ئێران بۆسەر هەولێر، لەدژ سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق نیە
کانونی دوھەم 23, 2024 06:00وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بەرپرسیاریی تاران بەرامبەر ئاسایشی عێراق و داکۆکی لە حکومەتی ئەو وڵاتە، سەلمێندراوە، وتی: ئێران، گەورەترین بەرەڤانیکەری ئاسایش، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراقەو لایەنگری یەکڕیزیی و یەکپارچەیی سەرزەوینیی ئەو وڵاتەیە.
-
ئێران لەکاردانەوە بە بەیاننامەی کۆمکاری عەرەب: لە سزادانی تاوانباران، شک و گومان ناکەین
کانونی دوھەم 20, 2024 08:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەیاننامەی ئەم دواییەی کۆمکاری عەرەبی بە قەبووڵنەکراو زانی و پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڵس وکەوت کردن لەگەڵ کەسانێکدا کە جێی مەترسین بۆ ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها بۆ ئاسایشی شارومەندان و سزادانی تاوانباران، گومان ناکا و لێبڕاوانە دەجوڵێتەوە.
-
کەنعانی: کوتانی بنکە تیرۆریستییەکان، مافی یاسایی و ڕەوای ئێرانە
کانونی دوھەم 17, 2024 08:00وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵمەتەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان و بنکەی مووساد وتی: ئەم هەنگاوە لە ئاراستەی بەرگریی هێزمەندانە لە مافی سەروەری و ئاسایشیی ئێران، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بەشێک لە سزادانی دادگەرانە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بوو دژ بەو کەسانەی ئارامی و ئاسایشیی ئێران تێکدەدەن.
-
کەنعانی: دڕندەکاری بەدژی خەڵکی غەزە هیچکات ناتوانێ ڕژیمی ئاپارتاید لە مەترسی لەنێوچوون بپارێزێ
کانونی دوھەم 16, 2024 07:20وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدژکردەوە بە سەده مین ڕۆژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی غەزە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هەنوکە دەستی ئەو ڕژیمە خاڵی یە لە کەمترین دەسکەوتێکی ستراتیژیک و هەربۆیە ئەو دڕندەکاریانە بەدژی خەڵکی غەزە هیچکات ناتوانن ڕژیمی ئاپارتاید لە مەترسی لەنێوچوون بپارێزن.
-
کەنعانی: ترۆریزم، مەترسییەکی گشتداگرە بۆ هەموو حکومەت و نەتەوەکان
کانونی دوھەم 09, 2024 10:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە پەلاماری ترۆریستیی سەر گۆڕستانی شەهیدانی کرمان پێی داگرت؛ ترۆریزم، مەترسییەکی گشتداگر بۆسەر هەموو حکومەت و نەتەوەکان و بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانییە.
-
وشداری ئێران بە بەیاننامەنووسینە بێسوودەکانی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپایی
کانونی دوھەم 01, 2024 06:30ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند: هەروا کە بەجاران جەختمان کردووە، بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران تا بووە ئاشتیخوازانە بووە و ئاشتیخوازانەیش دەمێنێتەوە.
-
کەنعانی: بڕیارنامەکەی لیژنەی ئاسایش بۆ یارمەتی خێرا بۆ غەززە هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام کەمە
کانونی یهکهم 24, 2023 08:15وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەندی بڕیارنامەکەی بیست و حەوت بیست"ی ئەنجوومەنی ئاسایشی بۆ ناردنی یارمەتی خێرا بۆ غەززە بە هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام کەم پێناسە کرد.