-
لێدوانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
ئهیلوول 24, 2020 10:45بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دا: ئێستا مرۆڤایەتی لەدووڕییانێکی مێژوویدا وەستاوە؛ لە لایەک دەبێت مهودایهک لهگهڵ یەکتری وهربگرین، لەولاشەوە دەبێت کۆببینەوە.. لە لایەک گاریگەری پەتاکە کەنارگیری کردووین، لەولاشەوە وویستی کارکردن و ژیان وامان لێ دەکات بەردەوام بین.
-
جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەر پێویستیی گوشارھێنانی نێونەتەوەیی بۆ ڕژێمی زایونی
ئهیلوول 24, 2020 04:17«میشێل عون» سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە ڕژێمی زایونی ناچار بکات ڕێز لە سەروەریی لوبنان بگرێت.
-
پەروەردە لە حەسەکەی سووریا خەونێکەو نایەتەدی
ئهیلوول 23, 2020 00:49داگیرکرانی دووھەزارو ٤٠٣ قوتابخانەو ناوەندی فێرکاری و پەروەردە لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە«ھەسەدە»و کرانی بە سەربازگەو بەندیخانە، وایکردووە ھەتا قوتابیانی سووری لە ساڵی تازەی خوێندن دا بچنە سەر پۆلگەلێک کە لە بەر قەرەباڵغی مەترسیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناش ھەڕەشە لە خۆیان و بنەماڵەکانیان بکات.
-
جەختی پاشای ئۆردۆن لە سەر پێکھاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین
ئهیلوول 22, 2020 23:20پاشای ئۆردۆن پێکھاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە تاکە ڕێگای دامەزرانی ئاشتیی دادگەرانە زانی.
-
سەرۆکی ئاڵمانیا داوای چاکسازی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانی کرد
ئهیلوول 22, 2020 17:29سەرۆکی ئاڵمانیا ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی حەفتاوپێنجەمین ساڵگەڕی دامەزرانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ڕێکخراوەیەو ئەندامەکانی بۆ یەکانگیر بوون و چاکسازی بانگێشتن کرد.
-
تەخت ڕەوانچی: ئەمریکا قەت گەڕانەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکان بە چاو نابینێت
ئهیلوول 22, 2020 08:09نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێرانی بە ناکاریگەر زانی و جەختی کرد: واشێنگتۆن قەت گەڕانەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکان بە چاو نابینێت.
-
ئۆلیانۆف: ئەمریکا مافی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی نییە
ئهیلوول 18, 2020 16:58نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا، پێی داگرت: ئەمریکا مافی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێرانی نییە.
-
بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی کۆرۆنا
ئهیلوول 17, 2020 07:05سەرۆکی تازەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان باسی بەرپا کرانی کۆبوونەوەی ئامادەمەندو ڕاستەوخۆی ئەم دامەزراوەیەی کرد بە تەوەرەی «کۆڤیدی_١٩»
-
نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لەرێککەوتنى هەرێم و بەغدا دەکات
ئاب 27, 2020 20:02نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند، گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکانەوە.
-
تەخت ڕەوانچی: وا ھەڵدەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشت جارێکی تر یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ڕەت کاتەوە
ئاب 11, 2020 08:32نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەمریکا بۆ بایکۆتکردنی چەکەمەنیانەی ئێران وتی: وا ھەڵدەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشت جارێکی تر یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ڕەت کاتەوە