-
دۆسییەی سێ هەزار و ٨٠٠ ئەندامی پەکەکە لە سێ گرووپدا تاووتوێ دەکرێ
ئاب 15, 2026 16:46پاش پەسەندکرانی یاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" لە پەرلەمانی تورکیا، وردەکاریی پرۆسەی دادەوانیی پێش بینی کراو بۆ نزیک بە سێ هەزار و ٨٠٠ ئەندامی پەکەکە جێگیر لە هەژدە کەمپ، بڵاو کرایەوە. بەپێی ڕاپۆری میدیاکانی تورکیا، دۆسییەی ئەو کەسانە هاوتەریب لەگەڵ قۆناخی دادەوانیی لە سێ گرووپدا تاووتوێ دەکرێ و بۆ ئەندامانی داواکراویش پرۆسەیەکی جیا لەبەرچاو گیراوە.
-
عێراقچی: هیچ بڕیارێک بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەدراوە
ئاب 15, 2026 15:45وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە درێژەی دانوستانی تەکنیکیی ئێران و عوممان بۆ دیاریکرانی ڕێگای پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، پێی داگرت: ئەو بابەتە کە ئاخۆ ئەو ڕێڕەو دیاریی کرا، گەرووی هورمز دەکرێتەوە یان نا، پەیوەستە بە هاتنەدی چەند مەرجێک کە ئەمریکا دەبێ پێبەندییان بێ.
-
چارەسەری کێشە و گرفتی تەعاوەنییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا
ئاب 15, 2026 15:17نەسرین حاتەمی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە چارەسەری کێشە و گرفتی تەعاوەنییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشکێش دەکات.
-
فێستیڤاڵی خۆراکی خۆماڵی لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا
ئاب 15, 2026 15:17کارزان داود پەیامنێری کەناڵی جیهانیی سەحەر ڕاپۆرتێک سەبارەت بە فێستیڤاڵی خۆراکی خۆماڵی لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا پێشکێش دەکات.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبەبکارانی جەنایەتی جەنگی دەبێ بە پێی کۆنڤاسیۆنی ژێنێڤ دادگەیی بکرێن
ئاب 14, 2026 19:10وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازیی ئێران و ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ کرد کە ئەرکی یاسایی و پابەندکەری خۆیان سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تاوانباران بەجێبهێنن.
-
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: دووپاتکرانەوەی بێڕێزی بە قورئان، دوژمنایەتیی زایۆنییەکانی ئاشکراتر کرد
ئاب 14, 2026 17:32ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دووپات کرانەوەی بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز، دوژمنایەتیی ئاشکرای زایۆنییەکان بە هەموو بەها پیرۆزەکان و بێزارییان لە پەیامی ئیلاهی زیاتر دەردەخات.
-
دۆخی قەیرانیی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی ئەمریکا
ئاب 13, 2026 18:20ڕادەی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی نەپاڵاوتەی ئەمریکا، دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٤٣ ساڵی رابردوودا.
-
بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
ئاب 13, 2026 18:01سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی بنپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەس، ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنانی دایە بەر هێرشی ئاسمانی و ژمارێک ماڵی تەقاندەوە و ئاوری تێبەردان.
-
کاردانەوەی ئێران بە قسە بێبنەماکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سوریا
ئاب 13, 2026 16:39وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێبنەماکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد کە بانگەشەی کردبوو بەرزاییەکانی جەولان هەر هەمیشە هی ئەم ڕژێمە بووە و وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوونی نییە و نابێ.
-
لەقاودانی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بەو رۆژەی مووشەکەکانی ئێران توانیان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا تێپەڕێنن
ئاب 13, 2026 10:20نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرێکدا ئاماژەی بە رۆژێک کرد کە سوپای ئەمریکا پەنجا مووشەکی پاتریۆتی چوار ملیۆن دۆلاریی خەرجی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران کرد؛ بەڵام مووشەکە ئێرانیەکان توانیان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە ئوردن تێپەڕێنن.