به‌رنامه ی ساباتی سۆز 06-10-2015
ناوه‌رۆک: ئه‌م به‌رنامه یه‌ک کاتژمێرییه به ئامانجی راگه‌یاندنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به بنه‌ماڵه و زانیاری دانیان سه‌باره‌ت به کێشه جۆراوجۆره پزیشکیی، دهروونناسیی و کۆمه‌ڵناسیی بنه‌ماڵه‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه.
میوانه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه زیاتر پزیشک، مامۆستای زانکۆ، کۆمه‌ڵناس و
دهروونناسن و له‌و بابه‌تانه‌ی که له‌م به‌رنامه‌یه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی له
سه‌ر ده‌کرێت له‌لایه‌ن کارناسانه‌وه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به:
تووشبوون به مادده سڕکه‌ره‌کان ، زه‌ماوه‌ند و ته‌مه‌نی گونجاو بۆ
زه‌ماوه‌ند، کێشه‌کانی بنه‌ماڵه‌کان به هۆی شاردنه‌وه‌ی شته‌کان،
رکه‌به‌ری، رواڵهتبینی و خۆنواندن ، سترێسی بنه‌ماڵه‌کان و
کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌مه‌ڕ منداڵه‌کان، هێمنایه‌تیی ده‌روونی له
بنه‌ماڵه‌کاندا به رێک و گونجاو بوون، راستگو بوونی دایک و باوک و
کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر منداڵان، کێشه‌کانی هاوسه‌رگیری وه‌ک ئاستی
ماره‌یی، ئه‌مه‌گداریی و...
کاتی بڵاو بوونه‌وه: هه‌موو رۆژ له کاتژمێر 18:00هه‌تا 19:00 به کاتی تاران و 16:30 هه‌تا 17:30 به کاتی کوردستانی عێراق.