ئەوە بابەتێکەو ... ئەمەش بابەتێکی دیکەیە!
نیسان 24, 2024 10:55 UTC
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە هەژماری شەهیدان لە دەسپێکی پەلامارەکانی داگیرکەران بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە گەیشتۆتە ۳۴۰۹۷ شەهید و ڕیژەی بریندارایش گەیشتۆتە ۷۶۹۸۰ کەس. هێشتایش ژمارێکی زۆر لە فەلەستینییەکان بێ سەر و شوێنن و یان لە ژێر دار و پەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە. شایانی باسە زیاتر لە سەدی حەفتا و دووی قو بانیانی شەڕ لە غەززە ژن و منداڵن.
بەرنامەی وێستگە 23-04-2024