May 19, 2024 12:00 UTC

ڕێوڕەسمی دووهەمین فستیڤاڵی جیهانیی میدیایی "سوبح" بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێڕان و چل میوانی دەرەوەیی سێ شەممەی داهاتوو لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە دەچێ.

دووەمین فستیڤاڵی جیهانیی میدیایی "سوبح" بە پێشاندانی تێکڕای ئەو بەرهەمە دێکۆمێنتارییانە، ئەنیمەیشن و کورتەفیلمانەی کە گەیشتوونەتە بەشی کێبەرکێ، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێوەچوونی خولە پسپۆرییەکان بەتەوەری میدیا، کارەکەی دەس پێ دەکا، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو ڕووداوەدا، یادی "ئەسرا ئەلبەحیسی" خانمە پەیامنێری کەناڵی ئەلعالەم لە غەززە، بەرز ڕادەگیردرێ کە لە ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ شەڕ لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ڕاپۆری جۆربەجۆری لە غەززەو فەلەستین ئامادەو بڵاو کردووە هەتا دەنگی ستەملێکراویی خەڵکی فەلەستین بە گوێی جیهان بگەیێنێ.

پەردەلادران لە تابلۆی "فەتحی قەریب" تازەترین بەرهەمی "حەسەن روحولئەمین" لە بەشە تایبەتییەکانی ئەو ڕوووداوە دەبێ، ئەو تابلۆیە، ئاوڕدانەوەیەکی جیاوازە لە سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگریی لە غەززەو لەناوبردنی رژێمی زایۆنیستی.

دووەمین فستیڤاڵی جیهانیی میدیایی"سوبح" لە نۆزدەی مانگی مای کاری خۆی لە سێ بەشدا دەس پێ دەکا، پێشاندانی بەرهەمە دێکۆمێنتارییەکان، ئەنیمەیشن و کورتەفیلم و بەڕێوەچوونی خولە پسپۆرییەکان بەتەوەری میدیا، بەشی سەرەکیی ئەو فستیڤاڵەیە.

سەرپەیڤ