دیداری ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی حەماس لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
شوبات 09, 2025 06:15 UTC
سەرۆک و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) سەرلەبەیانی شەممە لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دیداریان کرد.
لە دەستپێکی ئەم دیدارەدا جەنابی محمد ئیسماعیل دەرویش سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتیی حەماس بە پیرۆزبای کردنی سەرکەوتنی گەورەی خۆڕاگریی لە غەززە ڕوو لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێمە هاوکات بۆنی ڕۆژانی سەرکەوتنی خۆڕاگریی غەززە لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە نیشانەیەکی هیوابەخش دەزانین و هیوادارین کە ئەم هاکات بوونە بەستێن خۆشکەر بێ بۆ ڕۆزگاریی قودس و مزگەوتی ئەقسا.
ڕۆژەڤ 08-02-2025