حوزه‌یران 04, 2025 06:25 UTC

هەندێک لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نموونە د. "موسەننا ئەمین" پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە پێچوانەی پێشتر کە دەیانکوت حەق بە بەغدایە و لایەنی ناحەق هەرێمە، ئەم جارەیان دەڵێن بڕیاری ئەم دواییەی بەڕێز "تەییف سامی"ی وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی سیاسییە. میوانی ڕۆژەڤی سێشەممە بەڕێز "ئیبراهیم عەبباس" وڵامی ئەم پرسیارە دەدات کە ئایا ئەم بڕیارەی نوێی بەغدا سیاسییە یان بڕیارێکی لە جێی خۆیەتی.

ڕۆژەڤ 03-06-2025