کلیپێک سەبارەت بە سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی کوردی قورسایی هەڵگرتنی کەمئەندامانی جیهان
ئادار 06, 2020 11:33 Asia/Tehran
بەداخەوە پاڵەوانی بەناوبانگی کوردی قورسایی هەڵگرتنی کەمئەندامانی جیهان سیامەند ڕەحمان ئەم ئێوارەیە بە هۆی وەستانی دڵی لە خەستەخانەی نەبی ئەکرەمی شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد و هەمووانی نوقمی خەمێکی گەورە کرد. سیامەند ڕەحمان لەو وەرزشوانە بەئەخلاق و ڕەوشت بەرزانە بوو کە بەردەوام بۆ هەموو کوردێک و هەموو ئێرانییەک جێی شانازی بوو.