زەریف: ترەمپ هەمووکات بەنیازی لەنێوبردنی کۆهەنگاو (برجام)ە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی : سەرۆکی ئەمریکا هەمووکات بەنیازی لەناوبردنی بەرجام بووە .
دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی وێڕای ڕەخنە گرتنی دوبارە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی تاقمی پێنج و یەک لەگەڵ ئێران ئیدیعای کرد : ئێران پبەندی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام نەبووە .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە نێو تویتەکەی دا نووسی : دوناڵد ترەمپ لەبەر ئەوەی گۆشەگیرنەبێت هەوڵ دەدات ئێران بەبیانووی چوونەدەر لەبەرجام بە تاوانبار بناسێنێ .
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : ئەم قسانە دوژمنایەتی ترەمپ لە تەنیشت بنپێکردنی روح و دەقی بەرجام لەلیەن ئەمریکا نیشان دەدات .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەیەک لەمەوبەر وتی : دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە نیازی پێشگرتن لە کەڵک وەرگرتنی ئێران لەبەرژەوەندیی بەرجامە و ئەم کارە بنپێکردنی دەق و روحی بەرجام دێتە ئەژمار .