بەرنامەکانی داهاتووی وەزیرانی پێشنیارکراوی ئیتلاعات، نەوت و دەرەوەی ئێران
چەند کەس لە وەزیرانی پێشنیار کراوی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕادەستکردن و شی کردنەوەی بەرنامەکانیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی فراکسیۆنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئامادە بوون.
محەممەد عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دوای ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئومیدی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەنێو کۆڕی پەیامنێران ، ئاسایش، ئارامش و هێوری بۆ گەلی بە گرینگترین ئەولەویەتی بەرنامەکانی خۆی لە کابینەی دوازدەهەم زانی و وتی : هێزی ئاسایشی ئێران کەمترین توانایی بۆ هەوڵی دژە ئاسایشی نەداوەتە دوژمنان و نایشیدا.
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری پێشنیار کراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوتیش لە کۆبوونەوەی ئەم فراکسیۆنە ، وەرگرتنی سەرمایەدانەری بیانی لە پیشەسازی نەوتی لە گرینگترین بەرنامەکانی خۆی لە کابینەی دوازدەهەم وەسف کرد و وتی : ڕێکخستنی هەموو مەیدانە هاوبەشەکان، پەرەسەندنی بووژاندنەوەی نەوت، وەگەڕخستنی بەندەری نەوتی لە دەریای عومان ، گەیاندنی گاز بۆ گوندەکان و تۆکمەوتەواوکردنی تۆڕی گازی ئێران و کۆتایی هێنان بە کاری پارسی باشوور لە قۆخانی بەتاڵ کردنی سرووشتی لە بەرنامەکانی دیاریکراوی وەزارەتی نەوت لە چوار ساڵی داهاتوویە.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری پێشنیاکراوی ئێران بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئومیدی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : پەرەی هاوکارییەکانی ناوچەیی ، دانی یارمەتی بۆ ئابووری خۆڕاگرانە، پەرەی بازاڕەکانی هەناردەی غەیرە نەوتی ، خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری و هەروەها هاسانکاری لە ئاڵ و وێری سەرمایە و تەکنۆلۆژی بۆ ئێران لە ئەولەویەتەکانی سەرەکیی و مەزنی ئەم وەزارەتخانەیە.
لەم کۆبوونەوەیە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕوانگە و بیروڕای خۆیان ڕاگەیاند و وەزیرانی پێشنیارکراوی دەوڵەتی ئێران وڵامی پرسیاری نوێنەرانیان دایە وە.