کانونی دوھەم 13, 2018 16:00 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی زەریف لەگەڵ هاوشانە چینیەکەی لەبارەی بەرجام و دۆخی نەوتبەری ئێرانی

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین ئەمڕۆ شەممە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونیدا لەبارەی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) و دواڕەوشی نەوتبەری ئێرانی وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، زەریف و وانگ ئی لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی بەرجام و پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە بەڵێنیەکانیان.

وەزیری دەرەوەی چین هەروەها لەو وتووێژەدا وێڕای دەربڕینی مەخابنی لەقەومانی ئەو ڕووداوە بۆ نەوتکێشی ئێرانی ڕایگەیاند، هێزە فریاگوزارییە چینییەکان ئەوپەڕی هەوڵیان دەکاردەگرن بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەو یارمەتییەکانیان بەردەوام دەکەن.

شەوی شەممەی ڕابردوو(شەشی ژانڤییە) کەشتییەکی بارهەڵگری چینی-هۆنگ کۆنگی لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین خۆی لە نەوتکێشێکی ئێرانی دا . ئەو ڕووداوە، بووەتە هۆی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوەی نەوتبەری ئێرانی. سی و دوو فەرمانبەر و سەرنشینی نەوتبەری ئێرانی(سییان ئێرانی و دووانیان بەنگلادشی) لەو ڕووداوەدا بێ سەروشوێن بوون.

بەهەوڵی فریاگوزاران، تەرمی سێ کارمەندی ئێرانیی ئەو نەوتبەرە لەڕۆژانی ڕابردوودا دۆزراوەتەوە.

سەرپەیڤ