May 15, 2018 19:53 Asia/Tehran
  • زەریف لەپاش دیدار لەگەڵ مۆگرینی : درانی دەستەبەری بەئێران بۆ سوودوەرگرتن لە بەرژەوەندیەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێویستە

وەزیری دەرەوی ئێران کە بۆ ڕاوێژ لەبارەی درێژەدان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەردانی بروکسێلی بەلژیکی کردووە پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وتی : درانی دەستەبەریی بەئێران بۆ سوودوەرگرتن لە بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی زەروورو پێویستە.

مەحەممەد جەوادی زەریف پاش دیدار لەگەڵ فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وتی: لەو چاوپێکەوتنەدا، پێداگیرا لەسەر پێویستی جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن هەموو لایەنەکانی دیکە، درانی دەستەبەریی بەئێران بۆ سوودوەرگرتن لە بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەەوەی کە دەستەبەری بکرێ ئەو سوودوەرگرتنانە، ڕوانگەی هاوبەشی ئێران و یەکێتی ئوروپایە.

زەریف بەئاماژە بەوەی کە لەبارەی چۆنیەتی گەیشتن بە دەستەبەریی وگەرەنتییەکان، هەوڵگەلێک دەس پێ بووە، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی، خاوەن بەرژەوەندیی بۆ گشت لایەنەکانەو دەبێ متمانەبێتەدی لەسەر ئەوەی کە وڵاتێک بەچوونەدەری نایاسایی خۆی ناتوانێ لەوکردەی سوودوەربگرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران، دوێشەو پاش سەفەر بۆ پیکەن و مۆسکۆ و دیدار لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیا گەیشتە بروکسل هەتا لەگەڵ هاوشانەکانی لە یەکێتی ئوروپا بریتی لە؛ وەزیرانی دەرەوەی ئینگلیز، فەڕانسەو ئاڵمان وهەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا دیدار و وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ