May 18, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نویژی هەینیی ئەمڕوی تاران : گواستنەوەی باڵویزخانەی ئەمریکا بۆ  قۆدس گرنگترین کارەساتە بۆ جیهان

پێشنوێژی کاتی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وتی: گواستنەوەی باڵویزخانەی ئەمریکا بۆ قۆدس گرنگترین کارەسات و مۆسیبەتی ئەمڕۆیە بۆ جیهان لەکاتی دامەزرێندرانیی ڕژێمی ناڕەوای زایۆنیستیەوە.

 حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین "کازم سەدیقی" لە خۆتبەکانیی ئەم حەوتەی نویژی جۆمعەی تاران، ڕاگواستنی باڵوێزخانەی  ئەمریکا بۆ قۆدسی بە پێچەوانەی هەموو یاسا وڕێسا نێو دەوڵەتییەکان ومافی شەرعی فەلەستینیەکان بە سەر سەرزەوی و زێدی خۆیان زانی و بەڕاشکاوی وتی: فەلەستینیەکان بەرامبەر ئەم کردەی ئەمریکا ڕابوون و سەربازییە زایۆنیستەکان ئەوانیان کۆکووژ کردووە .

 خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران، بەڕاشکاوی وتی: کوشتاری فەلەستینیەکانی بێ تاوان  و بێ چەک بە دەست لەشکەرییانی ڕەژێمی زایۆنی، لاپەڕەیەکی جێ سەر شۆری دیکەیە لە دۆسییەی  ئەم ڕەژیمە ناشەرعییە،ئەمریکا و لاگرانی ناوچەیی ئەوان .

کازم سەدیقی، بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە فەلەستین لە ژێر تووندترین زۆڵمەکانیی ڕەژێمی منداڵکووژ دایە، وتیشی: سەرەڕای ناڕەزایەتی گەلان و دەوڵەتەکانی جیهان، بە داخەوە ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە و ژێر ڕکێفی ئەمریکا و رۆژئاوا بەرامبەر تاوانکاریی ڕەژیمی زایۆنیی بی دەنگیان کردووە.

 ئیمام جۆمعەی کاتی تاران، وتیشی: کردەوەی ڕەژیمی زایۆنی لەمەڕ کوشتاری فەلەستینییەکان ڕۆیشتن بەرەو نەمان و تیا چوونیی ئەم ڕەژێمەی خێرایی پێداوە.

ئەو هەر وەها چوونە دەەری ئەمریکا لە بەرجامی نیشانەی سەڵمێنەری دڵنیا نەبوونی هەمیشەیی گەلی ئێران لە حەنای ئەمریکا زانی و وتی: دانووستانەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی لە بارەی بەرجام دەبێ هاوڕێ بێت لەگەڵ دەستەبەری بتەو و لەکردەوە دا.