کانونی یه‌که‌م 06, 2018 08:00 Asia/Tehran
  • جەھانگیری: ئێران نەوتی خۆی بە کۆمەڵێک بسێنی تازە دەفرۆشێت

یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی تاران، وتی: ئێران بسێنی تازەی دۆزیوەتەوەو نەوتی خۆی پێ فرۆشتوون.

ئیسحاق جەھانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ژاپۆنیی کیدۆ کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاو کرایەوە، وێڕای پێداگرتن لەسەر ئەمەی کە ئەمریکا ناتوانێ ئاستی فغرۆشی نەوتی ئێران بە سیفر بگەیەنێت، وتیشی: دەوڵەتی ئێران دانوستانی تازەی بۆ فرۆشتنی نەوتی زیاتر بە ڕووسیاو چین و وڵاتانی دیکە دەست پێ کردووە.

یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  پێی داگرت: ئەگەر ئێران لە سەرچاوەی سەرەکیی داھاتی خۆی بێ بەری بکرێت، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بێ دەنگ دانانیشێ و لە دەرفەتێکی لەباردا ھەنگاوی پێویست ھەڵدەگرێت.

ئیسحاق جەھانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێشوازی کردن لە گەشتی شینزۆئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران وتیشی: ئێران  ئامادەی دانوستانە لەگەڵ کۆمپانیاگەلی ژاپۆنی دا.

جەھانگیری وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێستەکانی ژاپۆن بۆ پشتگری کردن لە ئاشتیی جیھانیش وتی: ژاپۆن دەبێ لە بەرامبەر یەک لایەنە خوازیی ئەمریکادا کە ھەڕەشەیەکە دژی وڵاتانی سەربەخۆ، ڕاوەستێت.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە چووە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.