کانونی دوھەم 12, 2019 08:24 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بە شانۆی دژە ئێرانیی نوێی ئەمریکا لە وارشۆ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە بەرنامەی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێکی دژە ئێرانیی لە وارشۆی پێتەختی پۆڵندا لەسەر توویتەر نووسی ، کەسانێک کە لە دوایین شانۆی دژە ئێرانیی ئەمریکادا بەشدارییان کرد یان مردوونە یان بێ ئابڕوو بوونە یان پەراوێز خراون .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، موحەممەد جەواد زەریف جەختی کردەوە ئێران لە هەمیشە بەهێزترە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا رەخنەی گرت لە وارشۆ لەبەر میواندار یکردنی ئەم دانیشتنە دژە ئێرانیە و وتی ، حکومەتی پۆڵندا ناتوانێ ئەم شەرمەزاریە پاک کاتەوە ، لە کاتێکدا کە ئێران پۆڵندیەکانی لە شەڕی جیهانیی دوهەمدا رزگار کرد ، ئەم وڵاتە ئێستا میوانداری چەقڵەسەمایەکی بێنرخی دژی ئێرانیە .

 زەریف وێنەیەکی کۆنفڕانسەکەی هاوپێچی بروسکەکەی کردووە کە تیایدا بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تەنیشت شیمۆن پرێز سەرۆکی نەماوی رژێمی زایۆنی و حوسنی موبارەک دیکتاتۆری لێکەوتەوەی میسر نیشان ئەدات .

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێنەی ئاوارە پۆڵندیەکان و ئاماری مێژوویی ئەوانی بڵاو کردەوە  کە لە کاتی شەڕی جیهانیی دوهەم هانایان بۆ ئێران هێنابوو.

مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا رۆژی هەینی باسی نیازی واشنگتۆنی کرد بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێک  بە بابەتی ئێران لە رۆژانی 13 و 14 ی شوبات لە وارشۆ .

 ئەم هەنگاوە لە درێژەی کارە چەپەڵەکانی ئەمریکادایە لە چەند مانگی رابردوودا بۆ داسەپاندنی سیاسەتی لە ئێران ترساندن .